U.S House

لەگەڵ هێرشی وەحشیانەی داعش بۆ کوردستان، هێزی سەربەرزی پێشمەرگە بە دەستی بەتاڵ و بە چەکی کۆن بەرگری لە خاکی پیرۆزی کوردستان لە بەرامبەر داعشی دڕەندە کە هەموو جۆڕە چەکێکی هەبوو دەکرد و لە هەمان کات حکومەتی هەرێمی کوردستان بە شانازییەوە مێوانداڕی نزیکەی دوو مێلیۆن ئاوارە و پەنابەر بوو

ئەو کات و لە سەڕەتاکانی ساڵی ٢٠١٦ لە سێنای ئەمریکا خاتوو ئێلێنا رۆز کە ئەندامی سێنا و بەرپرسی رۆژهەلاتی ناوەراستی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سێنا بوو، وتارێکی پێشکەش کرد بۆ ئەوەی حکومەتی ئەمریکا زیاتر پشتگیری لە کورد و پێشمەرگەی کوردستان بکات

لە پاڵ ئەو وتە بە نڕخەی بۆ پشتگیری لە کورد و هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێشکەشی کرد، بەرێزیان هەندێ لە وێنەکانی منی لەناو سێنا خستە بەرچاو بۆ ئەوەی تەواو کەری وتەکانی بێت

هەستێکی نامۆم هەبوو کە وێنەکانم بەو شێوەیە توانیان ئەرکی خۆیان بەجێ بگەیێنن

لەم لینکە دەتوانن گوێگری وتەکانی خاتوو ئێلێنا بن:


Heterotopia Art Project

لە پانزەی ئەم مانگە و بۆ ماوەی یەک مانگ لە گەلەری جیهان پرۆژەی هونەری هێترۆتۆپیا دەستی بە کارەکانی خۆی کرد و منیش وەک یەکێک لە بەشداربووانی ئەم پرۆژەیە، هەندێ لە کارەکانی تازەم نمایش کراوە

ئەم پرۆژەیە لە چەند روانگەیەکی جیاواز باس لە کۆچ و دەرهاوێشتەکانی دەکات و هەر هونەرمەندێکی بەشداربووی ئەم پرۆژەیە بە مێدیۆمێکی جیاواز باس لەم بابەتە دەکات

ئەم پرۆژە هونەرییە لە لایەن کاک ئەحمەد نەبەز رێکخراوە و بەرهەمی ماندووبوونی ئەوە و شانازییەکەی بۆ بەرێزی دەگەرێتەوە و من دیسان لێرەوە سوپاسی دەکەم

هەروەها بە پێویستی دەزانم سوپاسی ئەنستیتوتی گۆتە و گەلەری جیهان بکەم بۆ پاڵپشتی لەم پرۆژەیە.خۆشحال دەبین بە بینین و هاتنتان


House of Lucie

ئەم ئێوارەیە پێشانگایەکی ناوازە لەناو دڵی بۆداپێست و لە باڵەخانەی لوئیس بۆ کۆمەلێک وێنەگری هاوچەرخ رێکخراوە کە بە شانازییەوە منیش یەکێکم لە بەشداربووانی ئەم پێشانگایە کە لە لایەن کیورەیتۆرەکان دەستنیشان کراوە

وێنەی پرۆژەی برینەکراوەکانم بۆ ئەم پێشانگایە هەلبژێردراوە کە دیسان دەرفەتێکی ترە بۆ پێشاندانی قوربانیدان و سەربەرزی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

پێشتر لە هەنگاریا و لە پێشبرکێی جیهانی وێنەی بۆداپێست خەڵاتی زیویم وەرگرتبوو لە بەشی ئێدیتۆریال و جەنگ، بەڵام وەک پێشانگا، ئەمە یەکەم دەستکەوتی لەم جۆرە بۆ من لەم وڵاتە کە هیوادارم جێی رەزامەندی هەموولایەک بێت

Using Format