Rome Art Week

لە دوێنێوە هەفتەی هونەری هاوچەرخی رۆما دەستیپێکردووە و من وەک براوەی یەکەمی خەڵاتی چیرۆکەکانی گەشتی ئەمساڵی ئەو پڵاتفۆرمە بە نوێنەرایەتی ئەوان بەشدرام لەم پێشانگا و هەفتەی هونەرییە کە جێگای شانازییە بە دڵنیایی

ئەم رووداوە هونەرییە تا کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و کارەکانی من لەگەل هەندێ لە هەلبژێردراوەکانی تری ئەو پلاتفۆرمە لە گالێری ئۆتۆ پیشان دەردێت


Travel Tales Award 2022

دوێنێ شەو و بە ئامادە بوونی جەماوەرێکی زۆر (وە خۆم بە شێوەی ئۆنلاین)لە ئێتالیا، ئەنجامی پێشبڕکی ئەمساڵی چیرۆکەکانی گەشت ڕاگەیاندڕا و بە شانازییەوە خەڵاتی یەکەم بەخشڕایە پرۆژەی چالدێرانی من و پلەی یەکەمم بە دەست هێنا

هەر لە دوێنێوە پێشانگای وێنەکان لە گالێری ئۆتۆ لە رۆما دەستیپێکردووە و هەروەها پەرتووکی ئەمساڵی وێنە هەلبژێردڕاوەکان کەوتە بەردەستی تامەزرووانی ئەم بوارە

ڕاستەوخۆ ئەم خەڵاتەم پێشکەشی ژینا ئەمینی کرد و هیوای سەرکەوتنم خواست بۆ بزوتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی


Museum Schleswig

پێشانگای باشترین وێنەکانی ساڵی یونیسێف لە هەفتەی رابردووە لە مۆزەخانەی هونەر و کەلتوری شار و هەرێمی شێلزڤیگ لە باکووری ئەلمانیا کراوەتەوە و بۆ ماوەیەکی نادیار بەردەوام دەبێت

وێنەکانی من کە ساڵی رابردوو خەڵاتی سێیەمی ساڵی یونیسێفی وەرگرتووە لەگەڵ براوەکانی تر لەم مۆزەخانەیە خراوەتە بەرچاوی بینەران

لەم راپۆرتە دەتوانن ووردەکاری زیاتر ببینن و ئەگەر کەستان ئەلمانی دەزانێ، منیش تێبگەیێنێ مەمنوون دەبم

Using Format