Shelter in Place

لە رۆژانی دوای دەستپێکردنی کەرەنتین لە کوردستان من وەک ئەرکی خۆم دەستم کرد بە رومالی ئەم رووداوە لە گۆشەنیگای خۆم و ویستم پابەندبوونی خەلک بە رێنەماییە تەندروستی و چۆنیەتی بەسەربردنی ئەم کەرەنتینە لە ناو ماڵی کوردان بۆ مێژوو تۆمار و دێکۆمێنت بکەم. بۆ نزیکەی دوو مانگ هەر رۆژێک سەردانی بنەمالەیەکم دەکرد و لەگەڵیان دەمامەوە تا بتوانم هەندێ کات و ساتی ناوازەی ژیانی کەرەنتین تۆمار بکەم، لە کۆتایی ئەم کارەم بووە ستۆرییەک کە ناوم لێنا: بیرەوەرییەکانی کەرەنیتن

 پرۆژە و مالپەرێکی تایبەت بە ئەرشیڤ کردنی وێنەیی هەیە بە ناوی کۆرۆنا ١٩ کە دامەزراوەی کۆرتۆنای ئیتالی سەرپەرەشتی دەکات و ئامانجی سەرەکی ئەوەیە کە ئارشیڤێکی جیهانی بینراو دروست بکات لەسەر ئەم پەتایە، تا باشتر بزانین چی رویدا و چۆن و چیمان بەسەر هات و لەبیرمان نەچێت چۆن مرۆفایەتی لە شوێنی خۆی ڕاوەستا

 ئەم پرۆژەیە بیرەوەرییەکی بە کۆمەلی خەلکانی جیهانە کە لەوانەیە یارمەتیدەرمان بێت لەوەی کە لەبیرمان نەچێت چیمان بەسەر هات و چۆن چۆکمان نەدا و بەڕێمان کرد، هەر کەسەو بە شێوازی خۆی

بە شانازییەوە چەند مانگ پێش داوایان لێم کرد کە پرۆژەکەم ئارشیڤ بکرێت لەناو پرۆژە جیهانی و مێژووییەکەیان

وێنەکانم لەمەودوا بەسەرهاتی کوردان لەو پەتایە، هەتا هەتا بۆ بینەرانی جیهانی دەگێرێتەوە و لەبیر ناکرێن 

هیوادارم ئەمەشم لێ قەبوول بکەن

دەتوانن بینەری باشترینی ئەو ستۆرییانە بن کە لەسەر کورۆنا کراوە و بۆ ئەم مەبەستە لە سەرتاسەری جیهان کۆکراونەتەوە


Verzasca Foto Festival Awards

جەژنانەی من بۆ هاورێیانم و بە تایبەت هاورێیانی وێنەگرم

زۆر بە خۆشحالییەوە ئاگادارتان دەکەم کە وێنەکانم وەرگیراوە لە فستیڤالی ڤێرزسکای سوئیسرا و هەر چەندەی پلە سەرەکییەکانم بەدەست نەهێناوە بەلام یەکێکم لەو دە کەسەی کارەکانیان هەلبژێردڕاوە بۆ فستیڤال

ئەمە یەکەم جارمە لە سوئیسرا و لە فستیڤالێکی گرنگی وێنەییان وەردەگیرم و بەشدار دەبم، لە راستی مانگێک پێش ئێستا وێنەکانم لە ناو شورت لیستی فستیڤالی لۆگانۆی سوئیسرا بوو واتە تا کۆتای لیستیان ناوم هەبوو بەلام لە کۆتایی هەلنەبژێردرام بۆیە باسم نەکرد، بەلام ئەمجارە وێنەکان توانیان خۆیان بگەیێننە کۆتایی و هەلبژێردراوم، ئەمە بە سەربەرزی و شانازی دەزانم و هیوادارم وەک جەژنانەیەک لێمی قەبول بکەن

دەتوانن هەوالی براوەکانی ئەمساڵی فستیڤال لەم لینکە ببین

وێنەکان هەمووی دانەنڕاوە تاکۆ فستیڤال هەر بە تازەیی بمێنێتەوە

فستیڤال لەم بەرواڕە دەست بە کارەکانی خۆی دەکات

4th of September 2021

ڤێرزسکای شارێکی بچوکە لە باشووری سوئیسرا کە زیاتر بە زمانی ئیتالی قسە دەکەن و هەموو ساڵ ئەم فستیڤالە لەوێ بەرێوە دەچێت، خاڵی سرنجڕاکێشی ئەم فستیڤالە ئەوەیە کە وێنەکان بە دەرگا و کۆلان و دار و بەرد هەلدەواسڕێن و بینەران بۆ بینینی وێنەکان دەبێ زۆربەی شوێنەکانی ئەم شارۆچکەیە بە پێ بگەرێین بە تایبەت ناو گەلی ڤێرزسکا

رێز و خۆشەویستیم بۆ هەمووتان و دووبارە جەژنی رەمەزانتان لێ پیرۆز بێت


Antiparos International Photo Festival

زۆر بە شانازییەوە ڕادەگەیێنم کە ئاگادارکراوم وێنەکانم وەرگیراوە بۆ ڤستیڤالی نێودەولەتی وێنەی ئەنتیپارۆسی یۆنان

ئەمە دووەم فستیڤالە کە ئەمساڵ لە یۆنان بەشدار دەبم و وێنەکانم پیشان دەدرێت، یەکەم فستیڤال کە وەرگیرام، فستیڤالی نێودەولەتی وێنەی چانییا بوو و ئەمەش جاری دووەمە

ئەنتیپارۆس دۆرگەیەکی زۆر جوان و بچوکە لە باشووری یۆنان و پێشانگا و مەراسێمەکانی فستیڤال لەناو کۆلانەکانی ئەم دۆرگەیە بەرێوە دەچێت

کاتی بەرێوەچوونی فستیڤال و بەڕوارەکەی بە هۆی بارودۆخی کورۆنا دیاری نەکراوە و لە دوو هەفتەی داهاتوو دیاری دەکرێت

Using Format