Inside Brilliance

بە شانازییەوە لە فستیڤالی ئەدەبی کۆلێژی هونەری لاس پۆزیتاس لە کالیفۆرنیا بوومەتە خاوەن پلەی یەکەم لە بەشی ویژۆال ئارت کە ئەمرۆ بە فەرمی ڕاگەیێندڕا

ئەم فستیڤالە هەموو ژانڕە ئەدەبی و هونەرییەکان لە خۆ دەگرێت، لە شێعر و کورتە چیرۆک بگرە تا شێوەکاری و وێنە و هەموو هونەرە هاوچەرخەکان

خۆم بەختەوەر دەزانم کە ئەمساڵ براوەی یەکەمی بەشی ویژۆال ئارتم

بەرهەمە خەلات کراوەکان هەموو ساڵ دەکرێنە پەرتۆکێکی بەپێز و بلاودەکرێت، ئەمساڵ ناویان لێناوە

( Inside Brilliance )   ناوەرۆکی پڕرەونەق

دەتوانن لەم لینکە بینەری ئەم پەرتووکە بن

زۆر خۆشحالم بە وەی لە ناوەندێکی ئەکادمی جیهانی لە ئەمریکا ئەم خەلاتە وەردەگرم و دیسان دەرفەتێکم بۆ رەخساوە کە پێشمەرگەی قارەمان و برینداری شەری داعش بە شوێنێکی تری دنیا بناسێنم

ئەو وێنەیەی خەلاتی یەکەمی وەرگرتووە وێنەی پێشمەرگەی سەربەرزی کوردستان کاک سەلمان ە کە بە دڵنیایی شانازی ئەم خەلاتە بۆ ئەو دەگەرێتەوە

بژی کورد و کوردستان

هیوای سەرکەوتن بۆ هەموولایەک


Judging Panel at Head on Photo Awards

لە پاڵ کۆمەڵێک شارەزای کارامە و پسپۆر و پرۆفەیشناڵی بواری وێنە، یەکێکم لە دادوەرە گشتیەکانی ئەمساڵی پێشبڕکێی وێنەی هێدئۆنی ئۆسترالیا

بە شانازییەکی گەورەی دەزانم بە تایبەت کە یەکەم جاڕمە وەک دادوەر لە چالاکییەکی زۆر بەناوبانگی نێودەولەتی بەشدار دەبم و هیوادارم بتوانم لەم قۆناغەدا شەرمەزاری کەس نەبم

. ووردە کاری زیاتر لەم لینکە ببینن


Head On Photo Festival 2021

.زۆر بە شانازییەوە ڕادەگەیێنم کە وێنەکانم وەرگیراوە بۆ ڤستیڤالی ئەمساڵی وێنەی هێدئۆنی ئۆسترالیا

ساڵی ٢٠١٧ بڕاوەی یەکەم گرەنتی ئەم فستیڤالە بووم و پرۆژەکەم (بەناوی دین) بە دریژایی رۆژانی فستیڤال لە سیدنی و لەبەر چاوی بینەران پیشان درا و ئەمسال دوای چوار سال بۆ جاری دووەم وەرگیراوم و پرۆژە تازەکەم دەکەوێتە بەرچاوی تامەزروانی وێنە

 5 -14 Nov 2021:فستیڤال لەم بەروارە بەرێوە دەچێت

Using Format