Online archives of TPMM

بە سەربەرزییەوە وێنەکانم بووە بەشێک لە ئارشیڤی ئۆن لاینی مۆزەخانەی مۆلتی میدیا و فۆتۆگرافی تەبلیسی لە وڵاتی جۆرجیا. واتە بەردەست دەبێت بۆ بینەرانی ئەم بوارە بە شێوەی ئۆن لاین

وەک زۆربەتان ئاگادارن ئەم پرۆژەیە لە چەند رەهەندی جیاوازەوە، باس لە پێشمەرگە بریندارەکانی شەری دژ بە داعش و بنەمالە سەربەرزەکانیان دەکات


Shiraz Master Class

وەک رۆژی ڕابردوو ڕامگەیاندبوو لە بیستی ئەم مانگە و بۆ دوو هەفتە پێشانگایەکی وێنە بەناوی (سەبارەت بە جەنگ) لە شاری شیراز و لە گەلەری شار بەرێوەدەچێت کە بۆ ووردەکارییەکانی دەتوانن پۆستی پێشوو ببینن

بەڵام رۆژێک دوای کردنەوەی پێشانگا دەست دەکەم بە وۆرکشۆپێکی چوار رۆژە سەبارەت بە گێڕانەوەی بینراو لە چوارچێوەی وێنەگرتنی دۆکۆمێنتاری کۆمەڵایەتی 

هەر وێنەگرێک بیەوێت لەم وۆرکشۆپە بەشدار بێت، دەبێ داواکاری پێشکەش بکات و پۆرتفۆلیۆ خۆی بنێرێ و دواتر لێژنەی هەڵسەنگاندن حەوت لەو کەسانەی لە ئاستێکی باش بن و خاوەن پرۆژەیەکی وێنەی بەڵگەیی بن هەڵدەبەژێرێ

هەبوونی روانگەیەکی داهێنەڕانە لە وێنەگرتن و توانای گەشەپێدانی بیرۆکە و ئایدیا خولقاندن مەرجی سەرەکین بۆ وەرگرتنی پۆرتفۆلیۆکان

لەو چوار رۆژە، تاوتۆ و خوێندنەوەی ووردی کارەکانیان دەکەم و هاوکاریان دەبم پەڕە بە توانایان بدەن و ئاستی تێگەیشتن و جێبەجێ کردنی پرۆژەی وێنەیی کۆمەڵایەتیان بەرز ببێت

ئەم وۆرکشۆپە لە لایەن گەلەری شار لە شیراز بەرێوە دەچێت و دواتر بەرهەمی ئەو حەوت وێنەگرە دەبێتە پێشانگایەک


Shahr Complex - Shiraz

لە بیستی ئەم مانگە و بۆ دوو هەفتە پێشانگایەکی وێنە سەبارەت بە شەڕ لە شاری شیراز و لە گالەری شار بەرێوەدەچێت

ئەم پێشانگایە کارەکانی دوو وێنەگری جەنگ نیشانی بینەرانی تامەزرۆی ئەم بوارە دەدات و باسی دوو شەڕی جیاواز دەکرێت
لە بەشێک من بە بیست وێنە شکۆ و سەربەرزی کورد و پێشمەرگە و ئازار و نەهامەتی گەڵەکەمان لە شەڕی بەرگری دژ بە داعش نمایش دەکەم و لە بەشێکی تر سعید صادقی وێنەکانی خۆی سەبارەت بە شەڕی ئێران و عێراق نمایش دەکات
من پێشتر لە ئێران چەندین جار کارەکانم لە پێشانگای گشتی و بڵاوکراوەکانیان نمایش کرابوون و تەنانەت کۆمەلە وێنەیەکم (بە ناوی دین) خەڵاتی یەکەمی وێنەی ساڵی وەرگرتبوو لە بەشی کۆمەلە وێنەی بەڵگەیی کۆمەلایەتی، بەڵام ئەمە یەکەم جارە بە شێوەیەکی تایبەت کارەکانم نمایش بکرێت
هیوادارم بەم شێوەیە بتوانم بەشێکی مێژووی هاوچەرخی خۆمان نیشانی بینەرانی شاری شیراز بدەم و خزمەتێکی بچووکی نەتەوەی خۆم بکەم

Using Format