ئەمرۆ بە فەرمی ناوی براوەکانی گڕەنتی گۆمای بەریتانی راگەیەندڕا و بە شانازییەوە یەکێکم لە براوەکانی ئەمساڵیان
لە بەشی خەڵاتی سەرەکی، توانیومە نیشانی شایستە و شکۆمەندی ئەم گڕەنتە بۆ خۆم دەستەبەر بکەم و لە رێگەی ئەم دەستکەوتە دیسانەوە بابەتی پێشمەرگە سەربەرزەکانی کوردستان لە کۆمەلگای نێودەولەتی بەرجەستە بکەم
پێشتر ناوی فینالیستەکان راگەیندڕابوو و وێنەکانم لە دوو بەشی جیاواز کاندیدی ئەم گڕەنت و خەڵاتە بوون، بەشی خەڵاتی سەرەکی و هەروەها لە بەشی باشترین بەرهەمی بەڵگەیی
من بە پرۆژەی پێشمەرگە بریندارەکانی شەری دژ بە داعش، ئەم گڕەنتە و ئەم خەڵات و شانازییەم وەرگرتووە
هیوادارم پێشمەرگە سەربەزەکانی نیشتیمانم، ئەم خەڵاتە وەک دیاری ساڵی تازە و نەورۆزم بۆ ئەوان لێم وەربگڕن
بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموولایەک
Gommagrant
Gomma
Honorablementions
UK
Gommagrant2021
Openwounds
Younesmohammad
ژمارەی دووەمی گۆڤاری وێنەگری بەڵگەیی لەم رۆژانە ئامادە کراوە و دەرچووە کە گۆڤارێکی مانگانە و پسپۆرانە و تایبەتە بە بواری وێنەی بەڵگەیی
لەم ژمارەیە کۆمەلە وێنەی برینە کراوەکان کە باس لە پێشمەرگە بریندارەکانی شەری دژ بە داعش دەکات بلاو بووتەوە و هەر وەها دیمانەیەکی تایبەت لەگەڵ من لەسەر بیروبوچونەکانم و هەر وەها راپۆرتێک لەسەر دوایین پێشانگام لە شاری شیراز و بە گشتی نزیکەی بیست و پێنج ڵاپەرەی ئەم گۆڤارە تایبەت کراوە بە من و کاروچالاکییەکانم
ئەم گۆڤارە بە زمانی فارسیە و لە رۆژی شەمەی داهاتوو لە هەموو پلاتفۆرمەکانی کرین و فرۆشتنی بلاوکراوەکان بەردەست دەبێت و دەتوانن بیخوێنن
ئەمەش هەنگاوێکی پڕ لە شانازی ترە بۆ من تاکو قارەمانەکانی نیشتیمانم بە دەرەوەی ولات و بە تایبەت هاولاتیانی ئێرانی بناسێنم
ئەو کەسانەی دەستیان پێ ناگات و دەیانەوێت ئەم بابەتە بخوێنن دەتوانن پەیوەندیم پێوە بکەن تا فایلی پی دی افیان بۆ بنێرم
DocumentaryPhotographyMagazine
Documentary
PhotographyMagazine
Magazine
DocumentaryMagazine
Iran
Persian
Openwounds
YounesMohammaad
Interview
Report
بە شانازییەوە ئاگادار کراوم کە یەکێکم لە بەشداربووانی پێشانگایەکی گشتی وێنەی لە بەشی پرۆفەیشنال کە لە لایەن پێشبرکێی وێنەی نێودەولەتی چلسی کە بەشێکە لە تۆری هونەری نیویۆرک بەرێوەدەچێت
ئەم پێشانگایە لە بەڕواری چوار بۆ هەڤدەی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٣ لە گەلەری ئاگۆرا لە گەرەکی چلسی کە بەشێکە لە مەنهاتانی نیۆیۆرک بەرێوەدەچێت
یەکێک لە وێنەکانی پرۆژەی پێشمەرگە بریندارەکانی شەری دژ بە داعش بۆ ئەم پێشانگایە دەستنیشان کراوە کە مایەی شانازییە بۆ من کە دەتوانم بەم وێنەیەم باسی ئازارەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکەم لە ولاتی ئەمریکا
NewYork
America
Chelsea
Exhibition
Agoragallery
Agora
Photography
Openwounds
Eskandar