U.S. Consulate General Erbil

بە سوپاسەوە پلەی سێیەمم پێ بەخشراوە لە پێشبڕکێی فۆتۆگرافی کە لە لایەن کۆنسولخانەی ئەمریکا لە هەولێر بەرێوەچووە، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی براوەکانی تری ئەم پێشبڕکێیە دەکەم و هیوادارم جێبەجێ کردنی ئەم جۆرە پێشبڕکێیانە لە کوردستان پەڕە بسەنێت و ببێتە هۆی بەرەو پێش چوونی ئەم هونەرە لە کوردستان

ئەم وێنەیەم کە پلەی سێیەمی بەدەست هێناوە پێشتر خەلاتی شایستەی وەرگرتبوو لە ناو باشترین وێنەکانی ساڵی کێشوەری ئاسیا

دەست خۆشی و پێزانینم هەیە بۆ کۆنسولخانەی ئەمریکی و دادوەرە بەرێزەکان و هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک دەخوازم و دیسان پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی براوەکانی تر دەکەم


Working Artist Award

بە شانازییەوە ئاگادار کراوم کە تاکە براوەی خەلات و گرەنتی ئەم وەرزی دامەزراوەی هونەرمەندانی چالاکم لە شاری تاکۆمای هەرێمی واشنگتۆن، ئەمریکا

رێکخراوی هونەرمەندانی چالاک  ناسراو بە (Working Artist Org) لە ساڵی ٢٠٠٨ تا ئێستا بەردەوام خەریکی هەلبژاردنی باشترین بەرهەمەکانی هونەری هاوچەرخە و بۆتە پێگەیەکی دیار لەم پانتاییە

دەستنیشان کردنی براوەی گرەنتی ئەم وەرزە، رێزگرتنە لە قوربانیدانی پێشمەرگەی کوردستان و بە تایبەت کاک سەلمان کە وێنەکەی ئەو بووە هۆی وەرگرتنی ئەم خەلاتە

هیوادارم مایەی دلخۆشیتان بێت.

Using Format