The Magazine All About Photo Awards 2021

ژمارەی تایبەتی گۆڤاری هەمووشتێک سەبارەت بە وێنەی کە تایبەت کراوە  بە براوەکانی ئەمسالی ئەم پلاتفۆرمە دەرچووە

دەتوانن بینەری هەموو وێنەکان بن کە لە لایەن لێژنەی دادوەری ئەمسال خەلات کراون

بە خۆشحالییەوە منیش یەکێک بووم لە براوەکانی ئەمسال کە بە وێنەی کاک سەلمان کە بەشێکە لە پرۆژەی پێشمەرگە بریندارەکانی شەری داعش بەشداریم کردبوو

سەرکەوتن بۆ هەموو لایەکتان


DongGang International Photo Festival

بە شانازییەوە ئاگادار کراوم کە وێنەکانم وەرگیراوە لە فستیڤالی دۆنگ گانگ ی کۆریای باشوور و بەشدار دەبم لە ناو پێشانگا و چالاکییەکانی فستیڤالی ئەمسال کە لەم بەڕوارە لە سئیولی پایتەخت بەرێوە دەچێت

 July 16 - Sep 19

ئەمە سێیەم چالاکی من هەژمار دەکرێت لە چەند مانگی رابردوو لە کۆریای باشورر، یەکەم چالاکیم خەلاتی زێری فستیڤالی ژینگە و ئاشتی بوو، دووەم بەشداریم وەرگرتنی پێنج لە وێنەکانم بوو لە مۆزەخانەی نەتەوەیی کۆریای باشوور و ئەمە سێیەم بەشداری منە لە چالاکی وێنەیی لە کۆریای باشوور

.بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک و سەربەرزی بۆ وێنەگرانی کورد


Rovinj Photodays

بە خۆشحالییەوە ئاگادار کراوم کە خەلاتی سێیەمی ئەمسالی فستیڤالی رۆڤینژی کرواتیام وەرگرتووە

سالی ۲٠۱٤ لەگەل شاندێکی هونەری کوردستانی سەردانی کرواتیام کردبوو و بڕیار بوو پێشانگایەک لە کارەکانمان لەوێ بەرێوەبچێت کە بە داخەوە سەری نەگرت، بەلام ئەمسال نەتەنیا خەلات دەکرێم بەلکو وێنەکانم لە مۆزەخانە بەناوبانگەگەی زاگرب پیشان دەدرێت و دواتر هەر لەوێ بۆ هەمیشە ئارشیڤ دەکرێت

پیرۆزە لە وێنەگرانی کورد

Using Format