PR for Artists Campaign

گرۆپی پی ئار بۆ هونەرمەندان ئەمرۆ بە فەرمی لە سوشیال میدیای خۆی ڕایگەیاند کە دەستی کردووە بە کارکردن لەگەلم وەک براوەی خەلاتی یەکەمی هونەرمەندە تازە دڕەوشاوەکانی بۆنێز

پی ئار بە فەرمی ئامانجی کەمپینە سێ مانگیەکەی هەول دان لە پێناو ناساندنی چیرۆک و وێنەکانم بە جیهان  ناوزەد کردووە

دوای وەرگرتنی پلەی یەکەم لە خەلاتی هونەری بۆنێز، لە لایەن ئەوانەوە پی ئار راسپێردڕاوە بۆ ئەم مەبەستە

من سوپاسی بێ پایانم هەیە هەم بۆ خەلاتی بۆنێز و هەم بۆ پی ئار و هیوادارم پێکەوە لەم کەمپینەدا سەرکەوین


All Out and MTV Photo Award 2021

بە خۆشحالییەوە ڕادەگەیێنم کە یەکێکم لە براوەکانی ئەمسالی پلاتفۆرمی

 All out و MTV 

کە ئەمرۆ بە فەرمی ڕاگەیێندڕا

لەناو هەزار و هەشت سەد وێنەی، سێ سەد و هەشتا وێنەگر لە شێست ولاتی جیهان توانیومە بگەمە کۆتایی و خەلات بکرێم

وێنەکەم ئەمرۆ لە تایم سکوێری نیویۆرک لەسەر بیلبۆردی ام تی ڤی بە درێژایی رۆژ نمایش دەکرێت و هەر وەها لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک بەشدار دەبێت لە پێشانگای رۆژی جیهانی شانازی و کۆمەلێک چالاکی تر

مایەی شانازییە


Using Format