The Cost Of War

بە بۆنەی پێشانگای تایبەتی وێنەکانم لە فستیڤالی هێدئۆنی ئۆسترالیا، پەنێلێک رێکخرا کە تەورەی سەرەکی پەنێلەکە تاوتوو کردنی ئەنجامەکانی جەنگ بوو، بەشداربووانی ئەم پەنێلە من و ستیڤن دوپۆنت و مەتیو کارنێی بوون کە هەموو شارەزای ئەم بوارەن و سالانێکی زۆر ئەزموونی وێنەگری جەنگ یان هەیە
پەنێلەکە لە کاتژمێر یەکی دوای نیوەرۆی سیدنی کە دەکاتە پێنجی بەربەیانی هەولێر (بیست و شەشی ئەم مانگە) بە شێوەیەکی ئۆنلاین و زۆر بە سەرکەوتووی بەرێوەچوو



TAPS Organisation

لە بیست و دووی ئەم مانگە و دوای پێشکەش کردنی سمێنارێک لە سەر کار و چالاکییەکانم  لە لایەن سەرۆکی رێکخراوی ئەمریکی تاپس ( دامەزراوەی هاوکاری رزگاربوانی جەنگ) خاتوو بانی کەرۆل، رێزلێنانم لێ کرا بە نیشانی تایبەتی ئەو دەزگایە بۆ ناساندنی خەم و ئازاری پێشمەرگە بریندارە سەربەرزەکانی شەری داعش و گرنگیپێدانی بەردەوامم لە رێگەی وێنە و چالاکییە هونەریەکانم لە جیهان و سوپاسی بەرێزیشیان دەکەم بۆ ئەم بەسەرکردنەوەیان

دواتر تۆری میدیای رووداو رۆمالی ئەم هەواڵەی کرد و من سوپاسیان دەکەم بۆ بەسەرکردنەوەم وهیوادارم نموونەیان زۆر بێت، هونەر بە بێ پێشگیری میدیا ئەستەمە شوێنی خۆی بدۆزێتەوە، هەر بژین



Neutral Density Photography Awards

ئەمرۆ ناوی براوەکانی خۆلی هەشتەمی خەلاتەکانی پێشبڕکێ ئێن دی ڕاگەیەندڕا و بە شانازییەوە کۆمەلە وێنەکەم توانی نیشانی شایستە وەربگرێت.

کۆمەلە وێنەی برینە کراوەکان کە تیشکی خستووتە سەر ئاکامەکانی شەڕ و بە تایبەت دەرئەنجامەکانی شەر لەسەر چینی سەربەرزی  پێشمەرگەی قارەمانی کوردستان وەک کارێکی بەڵگەیی لە لایەن دادوەرانی ئەم پلاتفۆرمە نیشانی شایستەی پێ بەخشڕا لە بەشی دێکۆمێنتاری کە مایەی دڵخۆشیە بۆ من و نیشاندەری هێزی هونەری ئەم بەرهەمەیە

خەلاتەکانی ئێن دی پلاتفۆرمێکی بەریتانیە کە لە لەندەن بەرێوەدەچێت و لە پێناو پەڕەپێدانی زیاتر بە بواری وێنەگری و پالپشتی لە وێنەگران چالاکی دەکات و گۆڤارێکیشیان هەیە هەر بەو ناوە.

هیوای سەرکەوتن بۆ هەموولایەک

Using Format