THE PORTRAIT

“گەلەری وێنە و سەنتەری هۆنەری پراکسیس” پێشانگای نێودەولەتی پۆرترەیت

گەلەری پراکیسیس - مینیاپۆلیس پایتەختی ویلایەتی مینەسۆتەی وڵاتی ئەمریکا

ئەم پێشانگا نێودەولەتیە تایبەتە بە پۆرترەیت و لە بەرواڕی ٢٠ی ئازار ٢٠٢١ دەستی پێکردووە و بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت

من بە پۆرترەیتی یەکێک لە پێشمەرگە بریندارەکانی شەری داعش (کاک هاوار) بە شانازییەوە لەم گەلەرییە بەشدارم


The Ink People

سەنتەری هونەری خەلکی جەوهەری کە بارەگایەکەی لە کالیفۆرنیایە بە بۆنەی بەرز ڕاگرتنی رۆژی ژن پێشانگایەکی هونەری ئۆنلاینی رێکخستووە بە ناوی ژنانی دەستپێشخەر و کاریگەر و ئێلهام بەخش و داوای لە هونەرمەندانی بوارە جیاوازەکان لە هەموو جیهان کردووە کە بەشدار ببن

وەک بەشداربوویەکی ئەم پێشانگایە سێ لە وێنەکانی خۆم ناردبوو بۆ ئەم بۆنە و هەر سێیکیان وەرگیراون، لەم وێنانە باسی پالەوانیەتی و نموونەیی ژنی کورد دەکەم کە لە پاڵ هاوسەرە بریندارەکانیان کە لە شەری داعش برینداربوونە، مەردانە ئاستەنگەکانی ژیانیان تێکشکاندووە و سەربەرزانە دەژین و نموویەکی بەرجەستەی مرۆڤایەتی وێنا دەکەن.

ئەم پێشانگایە لە پێنجی ئەم مانگە ٣\٢٠٢١ دەستی پێکردووە و تا کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت


COCA PROJECT 2021

بە خۆشحالییەوە ڕادەگەیێنم کە پرۆژە هونەرییەکەم کە لەسەر پێشمەرگە بریندارەکانی شەری داعشە و هێشتا کاری لەسەر دەکەم، لە لایەن سەنتەری هونەرمەندانی هاوچەرخی ئیتالیا هەلبژێردڕاوە، وەک یەکێک لە پرۆژەکانی ساڵی ٢٠٢١ یان

ئەم پرۆژەیەی سەنتەری هونەرمەندانی هاوچەرخ کە ناسراوە بە  کۆکا پرۆجێکت بریتیە لە بەرهەم هێنانی کاری هونەری و پێشانگا لە ئیتالیا و دەرفەتی ناساندن بە مالی کۆکەرەوەکانی کاری هونەری

Using Format