All About Photo Awards 2021

:یەکێکم لە براوەکانی ئەمساڵی پلاتفۆرمی وێنەیی  

ALL ABOUT PHOTO

.وێنەیەکم خەلات و نیشانی شایستەی وەرگرتووە لەم پلاتفۆرمە کە پێشبڕکەیەکی گرنگی وێنەییە لە جیهان

.وێنەکەم وێنەی کاک سەلمانە کە برینداری شەری داعشە و جێگەی شانازی و سەربەرزی هەموو کوردێکە

.سەلمان دوای برینداربوونیشی تا ئەم کاتەش وڕەی هەر بەرزە و هەموو کات ئامادەی خۆی دەربڕیوە بە هەموو شێوەیەک بەرگری لە خاکی پیرۆزی کوردستان بکات

.دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکە هەموو براوەکان ببینن

.من پێشتریش لە ساڵی ٢٠١٦ ئەم خەلاتەم وەرگرتبوو، واتە ئەمە بۆ جاری دووەمە دەبمە خاوەن ئەم دەستکەوتە گرنگە

.هیوای سەرکەوتن بۆ هەموومان


Seeing Different Worlds

.یەکێکم لە براوەکانی ئەمساڵی پێشبڕکێی نێودەولەتی وێنە کە لە لایەن ئەنجومەنی شاری “دۆنوستیا-سەن سباستیان” لە ئێسپانیا بەرێوەچووە

.ئەمە یەکەم جارمە لە ئێسپانیا خەلاتێک وەردەگرم و ئەویش لە ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردی

پیرۆزە لە هەموو ئەو کەسانەی بێ وچان بەردەوامن لە پێناو نیشتیمان و هیوادارم ئەم خەلاتەم لێ قەبول بکەن

.دەتوانن وێنەی هەموو براوەکان لەم ڤیدئویە ببینن


CONTRASTS - Loosen Art Gallery

خۆم بە بەختەوەر دەزانم بۆ جاری دووەم لەمساڵ بەشدارم لە پێشانگایەکی تری هونەری لەگەل گەلەری “لۆزن ئارت” کە لە ئیتالیا بەرێوە دەچێت

.بە وێنەیەکی تری پرۆژەی پێشمەرگە بریندارەکانی شەری داعش بەشدارم لەم پێشانگایە کە هەموو جۆرێ هونەرێکی هاوچەرخی تیا پیشان دەدرێت

پێشانگایەکە لە شاری رۆما بەرێوەدەچێت لە بەرواری

22nd - 30th July 2021

Using Format