International Direct Look Shortlist 21

سەنتەری فۆتۆداک کە کار لەسەر وێنەی دێکۆمێنتاری دەکات و بەشێکە لە سەنتەری ناسراوی ساخارۆف لە ولاتی رووسیا، پێشبڕکێیەکی سالانەی وێنەی بەلگەیی نێودەولەتی هەیە و لەم رۆژانە ناوی ئەو کەسانەی گەیشتوونەتە بەشی فاینال و کۆتایی ڕاگێندڕاوە کە بە شانازییەوە منیش بە وێنەکانم سەبارەت بە پێشمەرگە سەربەرز و بریندارەکانی شەری داعش گەیشتوومەتە فاینال و بەشی کۆتایی

بە هیوای سەرکەوتن


Interview with The Y Circus Magazine

دوایین چاوپێکەوتنم لەگەڵ گۆڤاری ئێسپانی د وای سیرک لەسەر کار و چالاکییەکانم

ئەم گۆڤارە تیشکی زیاتر لەسەر هونەر و کەلتوورە لە ناو کۆمەلگا و بارەگای سەرەکی گۆڤارەکە لە شاری بارسێلۆنایە

دەتوانن لەم لینکە خوێنەری بن


International Photography Awards - IPA

بە خۆشحالییەوە ئاگادارتان دەکەمەوە کە یەکێکم لە براوەکانی پلاتفۆرمی خەلاتەکانی وێنەی نێودەولەتی کە لە نیۆیۆرک بەرێوە دەچێت.

بە کۆلەمە وێنەی بریندارەکانی سەربەرزی شەری داعش توانیومە براوەی پلەی یەکەم بم لە بەشی ئێدیتۆریال و رۆژنامەوانی و شەر 

ئەم کۆمەلە وێنەیە باس لە قارەمانیەتی و قوربانیدانی پێشمەرگەی کوردستان دەکات لە پێناو شکست هێنان بە ئەفسانەی ناشرینی داعش

دیسان وێنەی کاک سەلمان کە قارەمانێکی بێ وێنەی کوردستانە وەک وێنەی بەرگی ئەم کۆمەلە وێنەیە دەستنیشان کراوە

ئەمسال دووەم جارە لەم پلاتفۆرمە خەلات وەردەگرم و چەند مانگ لەمەوبەر بە وێنەیەکی کاتی کەرەنتین لە هەولێر خەلاتێکی ترم وەرگرتبوو

خەلاتەکانی وێنەی نێودەولەتی گرنگیەکی زۆر تایبەتی هەیە لەناو وێنەگرانی جیهان کە سالانە لە نیۆیۆرک بەرێوەدەچێت 

بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک

Using Format