Travel Tales Award 2023 jury

خەڵاتی چیرۆکی گەشتیاری، خەڵاتێکی ڕاستەقینەی وێنەیە وچەند ساڵێکە لە وڵاتی ئیتالیا و لە رێگەی بانگەوازێکی کراوە جێبەجێ دەکرێت

ئەمساڵ جیاواز لە خولەکانی پێشوو، لێژنەیەکی پسپۆڕ و پیشەگەری نێودەولەتی کاری دادوەری و هەڵسەنگاندنی وێنەکان دەکەن کە بە شانازییەوە منیش یەکێکم لەو کەسانەی بۆ مەبەستی دادوەری ئەم خەڵاتە دەستنیشان کراوم

بۆ زانینی ووردەکاری و چۆنیەتی بەشداری کردن بە ستوری و بە وێنەی تاک دەتوانن سەردانی ماڵپەری سەرەکی فستیڤال بکەن و لێرەش دەتوانن دادوەرەکانی تر بناسن


Year In Photos, 2022

ئەمساڵ بە گشتی کارەم لەسەر چەند بابەتێک کرد کە پەیوەندی بە عێراق و ئێران و سوریاوە هەبوو و ئەم بابەتانە باش بینران و لە میدیای جیهان بڵاو بووە و کاردانەوەیان هەبوو و تەنانەت کۆمەلێک خەڵات و پێشانگاشی بەدواوە هات

ئێستا و لە کۆتایی ساڵ ئەژانسی میدل ایست، باشترین وێنەکانی ساڵی ئەژانسیان هەلبژاردووە و لەو کارانەی ئەمساڵم چوار وێنە وەک باشترینەکانی ساڵ دەستنیشان کراوە کە جێگەی دڵخۆشییە


هیوادارم ساڵی نوێ بۆ هەموو وێنەگرەکانمان ڵاپەرەیەکی تازە بێت و کاری باش و سەرکەوتنی زیاتر بێتە دی


Kurdistan Images of Existence

کولتوور و هونەر پەیوەندی بە نەتەوەوە و بوونی نەتەوە هەیە. 

مانەوەی هەر نەتەوەیەک دەگەرێتەوە بۆمانەوەی دەستکەوتە هونەرییەکانی کە بەنرخترین و بەهێزترین تاکەکانی هەر کۆمەڵگایەک بەرهەمیان هێناوە و گەورەی ئەو کەسایەتییە داهێنەرانە، مانەوەی میللەت مسۆگەر دەکات، تەنانەت کاتێک کە بۆ ماوەیەکی کاتی لە یەکگرتووییەکەی بێبەش کرابێت

کوردستان - ڕووخساڕە ڕزگار کراوەکان

هونەرمەندی کورد وەک داهێنەری کولتوورێک، کە شوناس ئازاد دەکات

ئەمە بیرۆکەی پێشانگا و چالاکی هونەری فرەلاینەی کوردییە کە لە مۆزەخانەی قەزای بیدگۆسچی پۆلەندا بەڕێوەدەچێت بۆ کۆمەلێ هونەرمەندی هاوچەرخی کورد کە لە دیارترین ساڵۆنە هونەرییەکانی جیهان میوانداری دەکرێن و بەرهەمەکانیان خاوەن هێزێکی ڕاستەقینەی ترسناک، بەڵام ئومێد بەخش و رزگارکەرن

Using Format