Moscow International Foto Awards 2021

بە خۆشحالییەوە ڕادەگەیێنم کە یەکێکم لە براوەکانی ئەمسالی کێبرکێی نێودەولەتی خەلاتی وێنەی مۆسکۆ

ئەمسال لەم پێشبرکێیە خەلاتی زێرینی بەشی ئێدیتۆریال و شەڕم وەرگرتووە

براوەی ئەم خەلاته پرۆژەی بریندارانی شەری داعشه کە کۆمەلێک وێنەی پێشمەرگەی قارمانی شەری داعشی لە خۆ گرتووە

 ئەمە چوارەم خەلاتە کە لەم چەند ساڵی رابردوو لەم فستیڤالە و لە روسیا وەریدەگرم

بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک


One shot Competition - IPA

بە خۆشحالییەوە ڕادەگەیێنم کە یەکێکم لە براوەکانی ئەمسالی کێبرکێی نێودەولەتی خەلاتی وێنەی ئەمریکا

ئەمسال لەم پێشبرکێیە بە یەکێک لە وێنەکانم بە ناوی نەورۆز کە  پەیوەست بوو بە ژیانی رۆژانی کەرەنتین لە هەولێر پلەی دووەمم بە دەست هێناوە و بە شانازییەکی گەورەی دەزانم

بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک


Muse Photography Awards

بە خۆشحالییەوە ڕادەگەیێنم کە یەکێکم لە براوەکانی ئەمسالی کێبرکێی خەلاتی وێنەگری میوز لە ئەمریکا

ئەمسال لەم پێشبرکێیە وێنەی کاک سەلمان کە یەکێکە لە پێشمەرگە قارەمانەکانی نیشتیمان و مایەی سەربەرزی کوردان دوو خەلاتی جیاوازی وەرگرتووە

 ئەم وێنەیە لەبەشی بەلگەی و ئێدیتۆریال نیشانی زیو و لە بەشی ململانێ نیشانەی شایستەی وەرگرتووە

بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک



Using Format