ئەنستیتیوتی فەڕەنسی لە هەولێر و یانەی سینەمای هونەری لاوانی دهوک بە خۆشحاڵییەوە بانگهێشتتان دەکەن بۆ پێشانگای فۆتۆگرافی لەژێر ناوی “نیگای یەکتربڕ”
لە وێنە نمایشکراوەکاندا، کۆمەڵەی یانەی سینەمای هونەری لاوانی دهوک ئاشنامان دەکەن بەم شارە. یاری بە گۆشەکان دەکەن و دەتبەنە بەر ڕەنگدانەوەی گواستنەوەی نەریت و مۆدێرنیزم لە ڕێگەی دیمەنە جیاوازەکانی ژیانی ڕۆژانەی دانیشتوانی دهۆکەوە
گەیلان ئیسماعیل لە ئینستێلاسیۆنی هونەریدا دیدێکی دیکەتان پێشکەش دەکات سەبارەت بە کارەساتێکی دیکەی مۆدێرن، کە ئەویش کۆچبەرییە
ئەم یەکگرتنە ئاوێتە کردنی وێنە و ئینستێلاسیۆنی هونەرییە
کردنەوەی ئەم چالاکییە لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٣/٦/٤ کاتژمێر ٥:٣٠ی ئێوارە بەڕێوەدەچێت
دواتر بەرهەمەکان لە ئەنستیتیوتی فەڕەنسی لە هەولێر تا ٢٠٢٣/٧/٣١ نمایش دەکرێن
بە خۆشحالی و شانازییەوە یەکێک بووم لە ئەندامانی لێژنەی دادوەری کێبرکێیەکی فۆتۆگرافی هونەری کە ئەمە دووەم پێشانگایە بۆ وێنەکانی هەلبژێردڕاو دوای ئەوەی لە ئاداری ئەمسال یەکەم پێشانگا لە دهۆک بەرێوەچوو
Erbil
Exhibition
Youthartcinemaclub
Crossingprespevtives
Institutfrancais
هونەرمەندی کورد، سەربازی ونی نیشتیمانە
چەند رۆژ لەمەوبەر لە لایەن بەرێوەبەران و جێبەجێ کارانی پێشانگای “کوردستان - ڕووخساڕە ڕزگار کراوەکان” کە لە مۆزەخانەی شاری بیدگۆشچی پۆلەندا بەرپا کرابوو، نووسراوێک ئاراستەی من و دیارە سەرجەم هونەرمەندە کوردە بەشداربووانی پێشانگایەکە کرا کە وێرای سوپاسیان، لە کۆتایی پێ هاتنی پێشانگاکە کە زیاتر لە چوار مانگی خایاندبوو، ئاگادار کراین، نووسینەکەیان ئەوەندە بەهێز و بەرێزەوەیە کە مرۆڤ هەست دەکات کاتی بەفێرۆ نەدابوو و ئەرکی بە جێگەیاندووە
کیورەیتۆری ئەم چالاکییە هونەرییە لە نوسراوەکەیدا دەلێ
بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە دەبێ ئاماژە بەوە بکەم کە کارکردن لەگەڵ ئێوە ئەزموونێکی نایاب بوو، ئەو پێشانگایە هێزی کولتوور و هونەری کوردی و توانای ڕادەبەدەری هونەرمەندی کورد لە بنیاتنانی فەزای هونەری جیهانیدا، بە بینەرانی پۆڵەندی و بیانی نیشان دا. لەو رێگەیەوە دەرفەتی ئەوەمان بۆ ڕەخسا کە لە ئیرادەی بەردەوامی گەلی کورد و خەباتی بۆ بەدەوڵەتبوونی خۆی و ئەو دراما ئینسانی و کۆمەڵایەتیانەی پەیوەستن بە ئیرادەی بوونی وەک پێکهاتەیەکی سەربەخۆوە بزانین
ئەم چەند رەستەیەم لە هیچ هاونیشتیمانیەکی خۆم گوێ لێ نەبووە، ئەو بەها و نڕخم لە هەلسوکەوتی هیچ هاولاتیەکی خۆم گوێ لێ نەبووە، لە ولاتی خۆم هونەر وەک ئەوەی داماو و پاشکۆ بێت سەیر دەکرێت و هێزەکەی نابینرێت
(هیوادارم بەپێچەوانەی من هونەرمەندانی تری کورد ئەم رەستانەیان زۆر بیستبێ)
Artist
Exhibition
Poland
Openwound
Kurd
Kurdartist
Museum
دهۆک د چاڤکێ کامیرێدا،
ناونیشانی پێشبڕکێ و پێشانگایەکی وێنەییە کە لە لایەن یانەی لاوانی هونەری سینەما، لە شاری دهۆکی دەڵال بەرێوەدەچێت، زیاتر لە دوو سێ مانگە، بۆ ئاگاداری تامەزڕۆانی ئەم بوارە بانگەشەی بۆ کراوە و لە یازدەی ئادار، براوەکان ڕادەگەیێندرێت و پيشانگاکە دەست پي دەکات.
بە خۆشحالی و شانازییەوە یەکێک بووم لە ئەندامانی لێژنەی دادوەری ئەم کێبرکێ هونەرییە کە لە چەند رۆژی داهاتوو دەتوانن ئەنجامەکانی، لەناو هۆلی شێوەکاری، گەلەری دهۆک ببینن.
هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک.
Dohuk
Kurdistan
Contest
Youthartcinemaclub