Documentary Photography
August 25, 2022ژمارەی سێیەمی گۆڤاری مانگانەی وێنەیی بەڵگە کە دیمانەیەکی تایبەتی من و ئێدی وێنەگری ناسراوی هولەندی تیایە و بە زمانی فارسی و لە تاران دەردەچێت کەوتە بەر دیدی خوێنەران.
ژمارەی سێیەمی گۆڤاری مانگانەی وێنەیی بەڵگە کە دیمانەیەکی تایبەتی من و ئێدی وێنەگری ناسراوی هولەندی تیایە و بە زمانی فارسی و لە تاران دەردەچێت کەوتە بەر دیدی خوێنەران.
ئێوارەی دوێنێ لە رێگەی تەلەفۆنەوە مێوانی پرۆگرامی کوردسات مەگەزین بووم بۆ قسە کردن لەسەر دوایین کار و چالاکییەکانم
گفتوگۆیەکی کورت و پۆخت کرا لەم پرۆگرامە لەبارەی ووردەکاری و دەسکەوتەکانی پرۆژەی چالدێران
پرۆژەی چاڵدێران کە یەکێکە لەو دوو پرۆژە هەلبژێردراوەی ئەمساڵی پڵاتفۆرمی چیرۆکەکانی گەشت لە یەکەم نمایشی خۆی لە سێزدەی ئەم مانگە لە شاری پڵاڤدیڤ لە ولاتی بۆلگاریا و لە فستیڤاڵی وێنەی پڵاڤدیڤ لە پێشانگایەکی تایبەت کە بەرهەمەی هاوکاری ئەو دوو دامەزراوەیە نمایش دەکرێت
دوای ئەوەی ساڵی رابردوو وێنەکانم لە فستیڤاڵی فۆداری ولاتی بۆلگاریا لە شاری سۆفیای پایتەخت نمایش کران ئەمە بە دووەم بەشداری فەرمی کارەکانم لەم ولاتە هەژمار دەکرێت