Pierrevert Festival

بە خۆشحالییەوە ئاگادار کراوم کە پرۆژەکەم وەرگیراوە لە فستیڤالی پیەرڤێرت لە ولاتی فەرەنسا.ئەمسال سێزدەیەمین سالە کە ئەم فستیڤالە جێبەجێ دەکرێت و شانازییەکی گەورەیە منیش وەک کوردێک بەشدارم و پرۆژەکەم لە شەوانی ئەم فستیڤالە دەکەوێتە بەرچاوی بەشداربووان و بینەرانی هونەر و وێنە

راستە پرۆژەکەم وەرگیراوە بەلام مەرجی پیشاندانی پرۆژەکەم ئامادە بوونی خۆمە لەم فستیڤالە کە ئەمە ئەستەمە بۆ من کە بتوانم بەشدار ببم و ترسم هەیە ئەم دەرفەتە زێرێنەم لە دەست بچێت، دەرفەتێک کە دەتوانم باسی پێشمەرگە و بنەمالەکانیان و ئەو ئازارانەی بە بەردەوامی چێشتوویانە بکەم

فستیڤال لە رۆژانی

July 29 to August 1st, 2021

دەبێت


Mare Photo Festival

لە ١٩\٣\٢٠٢١ فستیڤالی وێنەی ماڕێ، لە وولاتی بەرازیل دەستی بە کارەکانی کردووە و بە هۆی کورۆنا هەموو چالاکییەکانیان بە شێوەی ئۆنلاین دەبێت، واتە هەموو دانیشتن و وۆرک شۆپ و پێشانگا و بەرنامەکانیان لە رێگەی ئۆنلاین بەردەستە

لە پاڵ چالاکییەکانی تریان، فستیڤالی ئەمسال سێ پێشانگای سەرەکی وێنەی لە خۆگرتووە کە بە شانازییەوە من لە دوو لەم پێشانگایانە بەشدارم، لە پێشانگای یەکەم سێ وێنەم هەیە و لە پێشانگای دووەم یەک وێنەم بەشدارە

بۆ بینینی بەرنامەی رۆژانەیان و پێشانگا و وۆرک شۆپەکان دەتوانن سەردانی مالپەری فەرمی فستیڤال بکەن

من یەکەم جارمە لە وولاتی بەرازیل و لە فستیڤالی وێنەی ماڕێ بەشدار ببم

Using Format