Stories of Hope and Sacrifice

لەم رۆژانە تۆرێکی پێشانگای تایبەتی وێنەییم دەبێت لە وڵاتی ئەمەریکا کە بە هەوڵ و ماندووبونێکی زۆری هاورێیانم لە رێکخراوی رۆحی ئەمەریکا و نوێنەرایەتی حکۆمەتی هەرێم لەم وڵاتە دێتە ئارا و جێگەی رێز و پێزانینی بێ پایانە

وێنەکانی ئەم پێشانگایە لە سێ بەشی جیاواز پێکدێت

بەشی یەکەم باسی شەری داعش و بەرگری هێزی پێشمەرگەی کوردستان و قوربانی دانیان دەکات لە پێناو خاکی پیرۆزی کوردستان

 بەشی دووەم باسی ژیان و ناساندنی کورد و کوردستان دەکات

بەشی سێیەم باسی ژیان و بارودۆخی پێشمەرگە بریندارەکانی شەری دژ بە داعش دەکات

یەکەم پێشانگام لە شاری نەشڤیل دەبێت کە ناسراوە بە کوردستانی بچوک و نیشتیمانیەکی زۆری کورد نیشتەجێی ئەم شارەن و مایەی شانازییە کارەکانم لە نزیکەوە دەکەوێتە بەرچاویان

دووم پێشانگام لە کۆنگرێسی ئەمریکا و لە شاری واشنگتۆن دەبێت و زۆر خۆشحالم بەوەی بۆ جاری دووەم وێنەکانم لەناو کۆنگرێسی ئەمریکا و بۆ کەسانی تایبەت پیشان دەدرێت

سێیەم پێشانگام هەر لە شاری واشنگتۆن و لە باڵەخانەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت کە هەلبەت چەندین جاری تریش وێنەکانم لەوێ پیشاندراوە و مایەی شانازییە

دیسانەوە سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لە پێناو رێکخستنی ئەم پێشانگایانە ماندووبون و هاوکارییان کردووم

هیوادارم ئەم کارە جێگەی رەزامەندی هەموو لایەک بە تایبەت پێشمەرگە بریندارەکان شەری دژ بە داعش بێت کە مایەی سەربەرزی هەموو کوردستانن

Using Format