Chromatic Photography Awards 2021
December 19, 2021دوای لافاوەکەی هەولێر، منیش وەک هەموو هاولاتێیەکی تری ئەم نیشتیمانە تا ئەم ساتەش هەر دڵگڕانم بەوەی روویدا و هاوخەمی ئەو بنەمالانەم کە خۆشەویستێکیان لە دەست دا یا بە هۆی ئەم رووداوە زەرەرێکیان پێ گەیشت
لە خوای گەورە داواکارم سەبووری دڵی ئەو بنەمالانە بدات و ئەم کۆستەیان بۆ سووک بکات
ئەمرۆ بە فەرمی ئەنجامی خەلاتەکانی پلاتفۆرمی نێودەولەتی وێنەی کرۆماتیک (رەنگی) کە لە بەریتانیا بەرێوەدەچێت راگەیەندڕا
من کە بە یەک وێنە لە بەشی پرۆفەیشنال و پۆرترەیت بەشداریم کردبوو، توانیم نیشانی شایستە و شکۆمەندی ئەم پلاتفۆرمە وەربگرم کە بە شانازیەکی گەورەی دەزانم
پۆرترەیتی کاک سەلمان کە پێشمەرگەی قارەمان و سەربەرزی کوردستان و برینداری شەری دژ بە داعشە توانی ڕای دادوەرانی ئەم پلاتفۆرمە بۆ خۆی ڕابکێشێت و ئەم دەستکەوتە تۆمار بکات
بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک