Willy Brandt House

دوای ئەوەی بە شانازییەوە بوومە براوەی خەلاتی سێیەمی  وێنەی ساڵی یونیسف سەرەتا پێشانگایەکی تایبەت بە وێنە براوەکان بۆ ماوەی یەک مانگ لە باڵەخانەی پەرلەمانی ئەلمانیا لە بەرلین بەرێوەچوو و ئێستا ئاگادارکرام کە لە نۆی مانگی دوو تا بیستی مانگی سێی ئەمساڵ واتە بۆ نزیکەی شەش هەفتە وێنەکان لە ماڵی ڤیڵی برانت نمایش دەکرێت

ڤیڵی برانت چوارەمین ڕاوێژکاری ئەلمانیا بووە کە لە ساڵانی ١٩٦٩ تا ١٩٧٤ ئەم پۆستەی هەبووە و پێشتر جێگری ڕاوێژکاری ئەلمانیا و وەزیری دەرەوەی ئەلمانیا و شارەوانی شاری بەرلین بووە، لە ساڵی ١٩٧٠ وەک پیاوی ساڵی گۆڤاری تایم هەلبژێردڕاوە و لە ساڵی ١٩٧١ خەڵاتی ئاشتی نۆبێلی وەرگرتووە

لە ساڵی ٢٠٠٧ ماڵی ڤیلی برانت بووتە مۆزەخانە و مۆنێمێنت و ئەمساڵ بۆ یەکەمجارە پێشانگای وێنەکانی براوەی خەڵاتی یونیسێف لەم مۆزەخانەیە لە شاری لۆبێک دەخڕێتە بەرچاوی تامەزرووانی خۆی

هیوادارم کوردانی ئەلمانیا و ئەو کەسانەی لەم شارە نزیکن دەرفەتیان هەبێت سەردانی پێشانگاکەمان بکەن


Using Format