Travel Tales Award 2022
June 13, 2022ئەمساڵ بۆ جاری دووەم بەشداریم کردووە لە فستیڤاڵی چیرۆکەکانی گەشت کە پلاتفۆرمێکی وێنەییە و لە وڵاتی ئێتالیا بەرێوەدەچێت و تایبەتە بەو بەرهەمە وێنەییانەی چیرۆکێکی بە نڕخی کۆمەلایەتی بەڵگە و تۆمار دەکات
پار و دوای سەرکەوتنی پرۆژەی برینە کراوەکانم لەم پلاتفۆرمە کە بۆ یەکەمجار بوو رێکدەخڕا دەرگای ئەم فستیڤالە بەرۆم کرایەوە و بۆ ئەمساڵ یەکێک بووم لەو کەسانەی لەسەر داوای خۆیان بەشێک لە پرۆژە تازەکەمم بۆیان نارد کە باسی ئاکامەکانی کۆچ دەکات و من لەو کارەم لێکۆلینەوەیەکی مەیدانی بینراوم کردووە لەسەر ئەنجامەکانی شەڕی چاڵدران و پەرتەوازە کردنی کوردان بۆ ناوچە جیاوازەکانی وڵاتی ئێران
بە شانازییەوە کارەکەم هەلبژێردڕاوە وەک یەکێک لە پرۆژەکانی ئەمساڵیان و گەیشتووتە قۆناغی کۆتایی.