Spirit of America Annual

لەم ساڵانەی دوایی زیاترین تیشکم لەسەر کارکردن بووە بە شێوەی ئەسایمێنت بۆ میدیاکانی جیهانی و کەرتی تایبەت و رێکخراوە نێودەولەتیەکان و لەم بەینە جار و بار بۆ رێکخراوێکی ئەمریکی بە ناوی رۆحی ئەمەریکا کارم کردووە و بەردەوامم

لەم رۆژانە هاورێیەکی ئەمەریکیم کە لەم رێکخراوە کار دەکات ئاگاداری کردم کە یەکێک لە وێنەکانمیان لەسەر بەرگی پەرتووکی چالاکی ساڵانەی رێکخراوەکەیان بلاوە کراوەتەوە و وێنەیەکی بوو ناردووم

ئەو زۆری پێ باش بوو و بە دلنییایی منیش هەر ئەو هەستە خۆشەم هەبوو

وێنەکە تایبەت بوو بە سەردانی ژنێرالێکی ناسراوی ئەمریکی بۆ هەولێر و دواتر بەشدارییان لە رێورەسمی دابەش کردنی هاوکاری بۆ قۆتابیانی دەرەوەی شاری هەولێر

Using Format