Mare Photo Festival

لە ١٩\٣\٢٠٢١ فستیڤالی وێنەی ماڕێ، لە وولاتی بەرازیل دەستی بە کارەکانی کردووە و بە هۆی کورۆنا هەموو چالاکییەکانیان بە شێوەی ئۆنلاین دەبێت، واتە هەموو دانیشتن و وۆرک شۆپ و پێشانگا و بەرنامەکانیان لە رێگەی ئۆنلاین بەردەستە

لە پاڵ چالاکییەکانی تریان، فستیڤالی ئەمسال سێ پێشانگای سەرەکی وێنەی لە خۆگرتووە کە بە شانازییەوە من لە دوو لەم پێشانگایانە بەشدارم، لە پێشانگای یەکەم سێ وێنەم هەیە و لە پێشانگای دووەم یەک وێنەم بەشدارە

بۆ بینینی بەرنامەی رۆژانەیان و پێشانگا و وۆرک شۆپەکان دەتوانن سەردانی مالپەری فەرمی فستیڤال بکەن

من یەکەم جارمە لە وولاتی بەرازیل و لە فستیڤالی وێنەی ماڕێ بەشدار ببم

Using Format