Kaunas Photo Festival 2021
August 26, 2021بە خۆشحالییەوە ئاگادار کراوم کە وێنەکانم هەلبژێردراوە بۆ فستیڤالی وێنەی کانێسی لیتوانیا
وێنەکانم لە بەشی فەرمی فستیڤالی ئەمسالی نمایش دەکرێت
لە راستیدا من لەبەشی پێشبرکێ بەشداریم کردبوو نە بەشی فستیڤالیان بەلام بە پێشنیاری ئەوان و رەزامەندی من کارەکان لە پێشانگایەکی تایبەتی فستیڤال نمایش دەکرێت
کانێس دووەم شاری گەورەی لیتوانیایە و ئەم فستیڤالە درێژخایەن ترین چالاکی وێنەی لە ناوچەی بالتیکی ئەورۆپایە و یەکەم خولی لە ساڵی ٢٠٠٤ دەستپێکراوە و تا ئێستا بەردەوامە
چالاکییەکانی فستیڤالی ئەمساڵ لە دووی سپتەمبری ئەمسال لە کانێس دەستپێدەکات
وێنەکانم لە رۆژی دووی سپتەمبەر دەکەوێتە بەرچاوی بینەران و تا کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەر پێشانگاکەم بەردەوام دەبێت
پێشانگای من لەسالۆنی مۆزەخانەی مۆزیکی فۆلکلوری شاری کانێس بەرێوەدەچێت
من پێشتریش لە لیتوانیا و لە ڤیلنۆسی پایتەخت پێشانگام هەبووە و ئەمە بە دووەم چالاکی من لەم ولاتە هەژمار دەکرێت
بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموولایەک