Inside Brilliance

بە شانازییەوە لە فستیڤالی ئەدەبی کۆلێژی هونەری لاس پۆزیتاس لە کالیفۆرنیا بوومەتە خاوەن پلەی یەکەم لە بەشی ویژۆال ئارت کە ئەمرۆ بە فەرمی ڕاگەیێندڕا

ئەم فستیڤالە هەموو ژانڕە ئەدەبی و هونەرییەکان لە خۆ دەگرێت، لە شێعر و کورتە چیرۆک بگرە تا شێوەکاری و وێنە و هەموو هونەرە هاوچەرخەکان

خۆم بەختەوەر دەزانم کە ئەمساڵ براوەی یەکەمی بەشی ویژۆال ئارتم

بەرهەمە خەلات کراوەکان هەموو ساڵ دەکرێنە پەرتۆکێکی بەپێز و بلاودەکرێت، ئەمساڵ ناویان لێناوە

( Inside Brilliance )   ناوەرۆکی پڕرەونەق

دەتوانن لەم لینکە بینەری ئەم پەرتووکە بن

زۆر خۆشحالم بە وەی لە ناوەندێکی ئەکادمی جیهانی لە ئەمریکا ئەم خەلاتە وەردەگرم و دیسان دەرفەتێکم بۆ رەخساوە کە پێشمەرگەی قارەمان و برینداری شەری داعش بە شوێنێکی تری دنیا بناسێنم

ئەو وێنەیەی خەلاتی یەکەمی وەرگرتووە وێنەی پێشمەرگەی سەربەرزی کوردستان کاک سەلمان ە کە بە دڵنیایی شانازی ئەم خەلاتە بۆ ئەو دەگەرێتەوە

بژی کورد و کوردستان

هیوای سەرکەوتن بۆ هەموولایەک

Using Format