Exhibition at Lush, Munich, Germany.

 دوام ئەوەی لە مانگی شەشی ئەمسال وەک یەکێک لە براوەکانی پلاتفۆرمی ئال ئەوت هەلبژێردرام، لە سەرەتا وێنەکەم لە تایم سکوێری نیویۆرک لەسەر بیلبۆردی ام تی ڤی بە درێژایی رۆژ نمایش کرا کە مایەی شانازی بوو.

دواتر وەک پێشانگایەکی جیهانی گەرۆک دەست کرا بە نمایش کردنی کارە سەرکەوتووەکان.

سەرەتا و لە مانگی هەشت لەگەل وێنەکانی تری هەلبژێردراو لە کۆپێنهاگنی پایتەختی دانیمارک نمایش کرا و دوای ئەوە لە مانگی نۆ وێنەکان گەیشتنە بەریتانیا و شاری لیڤەرپوول و لە فرۆشگای لاش کە گەورەترین لاشی جیهانە دەست کرا بە نمایش کردن و بۆ دوو هەفتە پێشانگا لەوێ بەردەوام بوو.

لە ئەمرۆ واتە شانزەی مانگی یانزە نمایشی وێنەکان لە ئەلمانیا دەست پێدەکات و بۆ نزیکەی سێ هەفتە لە شاری مۆنشن و هەر لە فرۆشگای لاش لەم شارە بەردەوام دەبێت.

باڵەخانەی لاشی مۆنشن دوای لیڤەرپوول دووەم گەورەترین لاشی ئەورۆپایە.



Using Format