Crossing Perspectives

ئەنستیتیوتی فەڕەنسی لە هەولێر و یانەی سینەمای هونەری لاوانی دهوک بە خۆشحاڵییەوە بانگهێشتتان دەکەن بۆ پێشانگای فۆتۆگرافی لەژێر ناوی “نیگای یەکتربڕ”

لە وێنە نمایشکراوەکاندا، کۆمەڵەی یانەی سینەمای هونەری لاوانی دهوک ئاشنامان دەکەن بەم شارە. یاری بە گۆشەکان دەکەن و دەتبەنە بەر ڕەنگدانەوەی گواستنەوەی نەریت و مۆدێرنیزم لە ڕێگەی دیمەنە جیاوازەکانی ژیانی ڕۆژانەی دانیشتوانی دهۆکەوە

گەیلان ئیسماعیل لە ئینستێلاسیۆنی هونەریدا دیدێکی دیکەتان پێشکەش دەکات سەبارەت بە کارەساتێکی دیکەی مۆدێرن، کە ئەویش کۆچبەرییە

ئەم یەکگرتنە ئاوێتە کردنی وێنە و ئینستێلاسیۆنی هونەرییە

کردنەوەی ئەم چالاکییە لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٣/٦/٤ کاتژمێر ٥:٣٠ی ئێوارە بەڕێوەدەچێت

دواتر بەرهەمەکان لە ئەنستیتیوتی فەڕەنسی لە هەولێر تا ٢٠٢٣/٧/٣١ نمایش دەکرێن

بە خۆشحالی و شانازییەوە یەکێک بووم لە ئەندامانی لێژنەی دادوەری کێبرکێیەکی فۆتۆگرافی هونەری کە ئەمە دووەم پێشانگایە بۆ وێنەکانی هەلبژێردڕاو دوای ئەوەی لە ئاداری ئەمسال یەکەم پێشانگا لە دهۆک بەرێوەچوو

Using Format